وتەبیژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لە پێناو ئازادكردنی ئەو خانمە ئیزیدیانەی لە لایەن داعشەوە ڕفێنرابوون، ئێستاش نزیكەی 3200 خانم مەترسی لەسەر ژیانیان ماوە و 3150 خانمیش ئازادكراون.
سەفین دزەیی لە لێدوانیكدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەلێت" لەكارەساتەكەی شەنگال و داگیركردنی شەنگال لەلایەن چەكدارانی داعشەوە نزیكەی (٦٤٠٠) خانمی ئێزیدی بێ سەروشوێن كراوە ، لەماوەی ئەو چوار ساڵەشدا هەوڵ و تەقەلای زۆر دراوە بۆ دۆزینەوە و گەڕانەوەی ئەو خانمانە تا ڕادەیەكی باشیش هەوڵەكان سەركەوتوو بوون ، وەكو ئەركێكی سەرشانی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
وتیشی" لەبەر هەستیاری بابەتەكە و مەترسی لەسەر ژیانی ئەو (٣٢٠٠) خانمەی كەلەشوێنی جیا جیا لەژێردەستی داعشدا ماون، بۆیە بەشێوەی گشتگیر باسی بابەتەكە دەكەم و سەبارەت بەو بڕە پارەیەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم خەرجی كردووە لەو پڕۆسەیە پێمان گونجاو نیە باسی ئەو بڕە پارەیە بكەین ، كە بۆ گەڕانەوەی خانمانی ئێزیدی سەرفمان كردووە، چونكە هەر بڕە پارەیەك بۆ ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك تەرخان بكرت و خەرج بكرێت بەرامبەر نیە لەگەڵ ژیانی مرۆڤێك هەرچەندیشمان سەرف كردبێت جێی خۆی گرتووەو لەو (٦٤٠٠) كەسەی كە باسم كرد نزیكەی (٣١٥٠) خانم ڕزگاركراون".
سەبارەت بە ڕۆڵی حكومەتی عێراق لەوبارەوە، وتەبێژی حكومەت دەلێت" بەداخەوە حكومەتی عیراق هاوكاری ئەو ئاوارانەش ناكات كە لەهەرێمی كوردستانن چ جای ئەوانەی ونبوون، لەم پڕۆسەیەدا خەڵكانێكی دڵسۆز هەبوون بەڕێگای خۆیان هەوڵیان داوە چ وەك كەسایەتی چ وەك ڕێكخراو ئەوانە جێی دەستخۆشیە، بەڵام ئەوەی كاریگەری هەبوبێت یا ئەنجامی هەبوبێت هەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.