Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:29

ئومێد خۆشناو : پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌و پێویست ناکات که‌س له‌جیاتی پارتی قسه‌ بکات

که‌س وته‌بێژی پارتی نیه‌
Omed Xoshnaw
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كوردستان له‌ژێر ناونیشانى  كه‌س وته‌بێژى پارتى نیه‌ ده‌نووسێت و ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن تێڕوانین و بۆچوونی پارتی لای خه‌ڵکی کوردستان ڕوون و ئاشکراو زه‌ڵاڵه‌،که‌ پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌و ته‌واو ، بۆیه پێویست ناکات که‌س له‌جیاتی پارتی قسه‌ بکات،پارتی خۆی خۆیتی و هه‌ربه‌خۆشی قسه‌ ده‌کات.


ده‌قى نووسینكه‌ى ئومێد خۆشناو 


که‌س وته‌بێژی پارتی نیه‌

(ئومێد خۆشناو)
ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن تێڕوانین و بۆچوونی پارتی لای خه‌ڵکی کوردستان ڕوون و ئاشکراو زه‌ڵاڵه‌،که‌ پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌و ته‌واو.
بۆیه پێویست ناکات که‌س له‌جیاتی پارتی قسه‌ بکات،پارتی خۆی خۆیتی و هه‌ربه‌خۆشی قسه‌ ده‌کات.
خۆ ئەگەر یەك پاساو هەبێ بۆ دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوە سەدو یەك پاساوو بیانوتان بۆ دەژمێرم بۆ دوانەخستنی، نامەوێ قسە لەسەر ئەو پاساوو بیانوانەش بكەم، بەڵام توخوا چیتر موزایەدە بە دیموكراسیەت و كۆمەڵگەی مەدەنییەوە مەكەن. سەری زمان و بنی زمانتان هەموو وشەی باق و بریقەداری جیهانی مۆدێرنەیە، كەچی خەتی سووری ئیكمالی لە وانەی (( راستی)) لەسەر كارتی دەرچوونتان وەك فسفۆر زەق بۆتەوە. 
تكایە مەیكەنە هێلكەو ڕوون، قەپێلكەكەی ئیستیراد بكەن و ناوەڕۆكەكەشی لەوێ بەجێ بهێڵن....!!

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.