به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، له ناوچه‌ى دیكالب سه‌ر به ویلایه‌تى ئیلینۆیى له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له یه‌كێك له لقه‌كانى مه‌ك دۆناڵد بۆ خواردنى خێرا له نێوان دوو ئافره‌ت و كارمه‌ندێكى مه‌ك دۆناڵد شه‌ڕو پێكدادان ڕوویدا .
له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه دوو ئافره‌ته‌كه كڕیار بوونه‌و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكى مه‌ك دۆناڵد به‌شه‌ر هاتوون و له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكى تر ناوبژیوان ده‌كرێن، له كۆتاییدا یه‌كێك له پیاوه‌كان ئافرهتێكیانى ناسیووه و توانى دووریان خاته‌وه له شه‌ڕه‌كه، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه نه‌دراوه و نه‌زانراوه .
جێى ئاماژه‌یه پێش چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له ویلایه‌تى نیڤادا له ئه‌مریكا شه‌ڕو پێكدادان له نێوان كارمه‌ندێكى مه‌ك دۆناڵد و كڕیاریك ڕوویدا كه هه‌ردووكیان ئافره‌ت بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كه دواى ئه‌وه‌ى داواى كوپێكی سه‌فه‌رى كردووه به مه‌به‌ستى خواردنه‌وه‌ى سۆدا به‌بێ ئه‌وه‌ى نرخى بدات و كارمه‌نده ئافره‌ته‌كه‌ش ئامێرى خواردنه‌وه‌كه‌ى كوژاندۆته‌وه و دوابه‌دواى ئه‌وه قسه‌یان به‌یه‌كتر ووتوه‌و و شه‌ڕو پیكدادان له نێوانیان ڕووی دابوو.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.