له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانمان له بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووەو ویستویەتی ساغی بكاتەوە .
تۆمەتبار ( ر ، غ ، ن ) بەڕەگەز عەرەب لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركرا كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووەو ویستویەتی ساغی بكاتەوە .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە بۆ دۆزینەوەی كەسانی تری تایبەت بەو تاوانە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.