Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:08

له‌سه‌ر قه‌رزاری هاوڕێکه‌ی خۆی کوشت

له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر گه‌نجێك به‌ناوی ( ز، ف )  له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه‌ به‌فیشه‌ك لێی ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردستان تیڤی ناوبراو بڕێك پاره‌ی له‌ هاوڕێكه‌ی به‌ قه‌رز وه‌رگرتووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ش ده‌مه‌قاڵی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕووده‌دات.

دواتریش (ز، ف) به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌كه‌كانی هاوڕێكه‌ی ده‌كه‌وێت و ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.