سبه‌ى سێشه‌ممه 7 ى ئابی 2018 ، به‌چاودێری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌شته‌مین كۆنگره‌ى خۆی له‌هۆلێ سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
محه‌مه‌د حه‌مید گه‌رمیان به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، به‌چاودێری سه‌رۆك بارزانى یه‌كێتی لاوان به‌ئاماده‌بوونى 260 ئه‌ندام له‌ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان و ده‌ره‌وه هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات
گه‌رمیانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت كۆنگره‌كه بۆ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، تێیدا په‌یڕه‌و پڕۆگرامى یه‌كێتى تا كۆنگره‌ى داهاتوو داده‌ڕێژڕێته‌وه كه‌له‌خزمه‌تى لاوانى خۆشه‌ویست دا بێت
محه‌مه‌د گه‌رمیانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت كۆنگره‌كه‌مان له‌ژێر ناوی (كۆنگرەی پێشمەرگە) دەبێت و لاوان تێیدا به‌شدار ده‌بن و سكرتێر و ستافێكى نوێ بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبده‌بژێردرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.