Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:49

ڕۆشتنی ئینێستا و گرنگی ڤیدال

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ چه‌ند سیفه‌تێكی به‌رزی یاریكردنی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


دوای ڕۆشتنی ئینێستا و پاولینهۆ تاڕاده‌یه‌ك ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تووشی كه‌وتن بووه‌، یاخود ناهه‌وسه‌نگی له‌وێدا به‌دی ده‌كرێت، چونكه‌ نه‌بوونی ئه‌و دوو ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی شوێنی یاریكردنیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پلانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ دروست ده‌كات. له‌ پێشوودا ئنێستا جگه‌ له‌وه‌ی وه‌كو ناوه‌ڕاستكاری ده‌ و نیو یاریی ده‌كرد، به‌ به‌رده‌وامیش ڕۆڵی هه‌بوو له‌دروستكردنی سێگۆشه‌ی پێشه‌وه‌ و هه‌ڵكشان بۆ دروستكردن و پێدانی تۆپ به‌ لا باڵه‌كان، هه‌روه‌ها پاولینهۆ ئه‌گه‌رچی ڕۆڵی له‌و كه‌متربوو، به‌ڵام كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر گۆڵی تیپی دژ دروست ده‌كرد، یاخود ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ سێرجی ڕووبه‌ری ناوه‌ڕاستی مه‌یدان له‌ ڕكابه‌ره‌كان بچووك بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئیداری یانه‌ی بلوگرانه‌ له‌مكاته‌دا بۆندی له‌گه‌ڵ ئارتۆر ڤیدال واژۆ كردووه‌، كه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ چه‌ند سیفه‌تێكی به‌رزی یاریكردنی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شێوه‌ یاریی یانه‌ی به‌رشه‌دا ده‌گونجێت، یان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك توانای هه‌یه‌ جێگای پاولینهۆ پڕ بكاته‌وه‌. ڤیدال یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ستێرانه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی دوو رۆِڵی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ یاریگادا، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ به‌رگری و هێرشدا ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و به‌ ئه‌زموونی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر یارییه‌كان ده‌بێت، بێجگه‌ له‌وه‌ توانایه‌كی باشی له‌ لێدانی سه‌ردا هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ڕاكیتچ و سێرجی هه‌ست به‌ ئارامی ده‌روونی زۆر بكه‌ن له‌ ته‌نیشت ئه‌و ستاره‌وه‌.

هه‌وراز كاوه‌

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.