Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:05

په‌که‌که‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای تورکیا

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:30 خوله‌كی به‌ری بیانی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای توركیاو تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراون.

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:30 خوله‌كی به‌ری بیانی، مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ به‌شێوه‌ی پارتی زانی له‌چیای كه‌وێت له‌سنوری نێوان ده‌ڤه‌ری سیده‌كان مێرگه‌سۆر هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا و به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی په‌كه‌كه‌ به‌ئارپێجی و بیكه‌یسی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌رده‌وه‌م بووه‌.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ تا ئێستا نه‌زانراون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین:  بۆجاری سێه‌مه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌كه‌كه‌ له‌چیای كه‌وێت هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سوپای توركیا.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی ڕابردوش هه‌لی كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای ئاوده‌ل كیویان بۆردوومان كرد و به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌شه‌وه‌  ئاگر له‌ چیاكه‌ كه‌وته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.