كەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئهمڕۆ دووشەممەوە شەپۆڵێکی دیكهی گەرما روو لە هەرێم بکات و چەند رۆژێک دەخایەنێت و گەرمای شارەکانی هەرێمی كوردستان چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.
بژار كەریم، بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو پلەكانی گەرما یەك پلە بەرزدەبنەوەو، لەمڕۆ دووشەممەوە شەپۆڵێكی بەهێزی گەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.
ناوبراو دەشڵێت " بەهۆی ئەو شەپۆلَی گەرمایەوە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە و دەچنە سەرووی ڕێژەی سروشتی".
بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان وتیشی " بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تا ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی چوار شەممە دەگاتە بەرزترین ئاست و لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگاتە 47 پلەی سەدی".
بژار کەریم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەست دەكەنەوە بە دابەزین و دەگەنەوە ئاستی سروشتی و نزیكەی 41 پلەی سەدی دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.