ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ـى 8ـى 2018، كاتژمێر 12ـى پێش نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به پرسى به‌شداری كردنى كورد له كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى عێراق.
پرسى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان و به‌شداری و یه‌ك ڕیزى لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌یه‌ك ده‌نگى بۆ چوون بۆ به‌غدا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
خاڵێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.