Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:54

بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه‌ش به‌ گوڕی 7 رێخته‌ر ئه‌نده‌نووسیای هه‌ژاند

هێزه‌كه‌ی 7 پله‌ی رێخته‌ر بوو
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ گوڕی 7 رێخته‌ر ئه‌نده‌نووسیای هه‌ژاند
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كه‌ وڵاتی ئه‌نده‌نووسیای هه‌ژاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دووباره‌ ئه‌م وڵاته‌ی گرته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی 7 پله‌ی رێخته‌ر بوو.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی رابردوو دوورگه‌كانی بالی و لۆمبۆكی هه‌ژاند و ته‌نانه‌ت حكومه‌ت هۆشدارییدا به‌ دانیشتووانی ئه‌م دوورگانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری درووستبوونی سۆنامی.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئینده‌نووسیا به‌لایه‌نی كه‌م 82 كه‌س به‌ هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سیش برینداربوونه‌.

له‌ناو كوژراوانی ئه‌م رووداوه‌ سرووشتییه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵیی و پیاوێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵیی ده‌بینرێن.

ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی رۆژی رابردوو واته‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 6.4 به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر بوو كه‌14 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی رابردوو له‌ 10 كیلۆمه‌تریی قوڵایی زه‌وییه‌وه‌ سه‌ریهڵه‌داوه‌ و تا ئێستاش چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی به‌دواوه‌ بووه‌ كه‌ به‌هێزترینیان 5.2 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌.


سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.