Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:45

یه‌که‌م سندووقی هاوکاری بۆ زیان به‌رکه‌وتووانی بازاری قه‌یسه‌ری دانرا

له‌ ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوای سووتانی زیاتر له‌ 100 دووكان له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر و زیان به‌ركه‌ووتنی زیاتر له‌ 3 ملیۆن دۆلار له‌ دووكانداران و كاسبكاران، دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كه‌م سندوقی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له‌ ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری دانرا بۆ یارمه‌تیدانی زیانبه‌ركه‌وتوان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌.

شایه‌نی باسه‌ كاتژمێر 9ی شه‌وی 4/8 2018 ئاگرێك له‌ به‌شێكی بازاڕی قه‌یسه‌ری له‌شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و پاش چه‌ندین كاتژمێر له‌ دامركاندنه‌وه‌ی دیسانه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و چه‌ندین دوكانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌سووتێنێت.

له‌ باره‌ی سووتانی بازاره‌كه‌شه‌وه‌ قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌وه‌، دوكانداران بڕێكی زۆر جلوبه‌رگیان له‌دوكانه‌كانیان داناوه‌، بۆیه‌ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ كارێكی ئه‌سته‌م بوو.

له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش گوتی: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی شۆرتی كاره‌با ئاگره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.