له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕایدەگەیەنێت"پێشكەشكردنی داواكاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاب دەستپێدەكات و پڕۆسەكەش تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت."
پرۆسەكەش لەڕێگەی لینكی تایبەتەوە دەبێت كە لە ماڵپەڕی كۆمسیۆن www.khec.krd دادەنرێت و هەر پارێزگایەكیش لینكی تایبەت بە خۆی دەبێت.دواتریش بەشێوەی تیروپشكی ئەلیكترۆنی ناوەكان یەكلایی دەكرێنەوە و ئەو كەسانەشی بەنیازن داواكاری پێشكەش بكەن پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنكەی دەنگدان، ناوی بنكەی دەنگدان)ی خۆیان بزانن كە مەرجە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی داواكارییەكە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.