Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 21:31

حاجیه‌کی تری کورد کۆچی دوایی کرد

له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ مه‌ككه‌ به‌ خاك سپێردرا
کوردستان TV
#7
100%

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ شاری مه‌ككه‌ هاوڵاتییه‌كی تری كورد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕووی له‌ وڵاتی وڵاتی سعودییه‌ كردبوو كۆچی دوایی كرد.

"ئه‌مه‌ل ئیبراهیم مه‌حه‌مه‌د" ی ته‌مه‌ن 58 ساڵان كه‌ خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌، دوێنێ له‌ شاری مه‌ككه‌ توشی جه‌ڵده‌ی دڵ هات و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

شایه‌نی باسه‌ ناوبراو به‌ر له‌ چوونی بۆ وڵاتی سعودییه‌ وه‌سیه‌ت بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ئه‌وێ كۆچی دوایی كرد، له‌ شاری مه‌ككه‌ به‌خاكی بسپێرن، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی و به‌ ئاماده‌بوونی حاجییه‌ كورده‌كان له‌ مه‌ككه‌ به‌ خاك سپێردرا.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌ دووه‌م هاوڵاتی كورده‌ كه‌ له‌ حه‌جی ئه‌مساڵی 2018 له‌ شاری مه‌ككه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.