Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 11:14

له‌ قه‌ڵادزێ ژنێک به‌ ته‌زووی کاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

ئاواره‌ی وڵاتی سوریایه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند:  له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری قه‌ڵادزێ  ئافره‌تێك به‌ ناوی ( ن . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی 1968 پیشه‌ی ژنی ماڵ كه‌ ئاواره‌ی وڵاتی سوریایه‌ به‌ ته‌زوی كاره‌با له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.