فیلمی دیكۆمێنتاری كوردی " مردن له‌پێناو بڕینی وا یه‌ر " كه له لایه‌ن سینه‌ماكاری كورد " سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه ، له فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌ڵاتێكی زێری به‌ده‌ستده‌هێنێت .
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه " سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا " ئاشكرایده‌كات ، له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی فیلمی دیكۆمێنتاری " مردن له پێناو بڕینی وایه‌ر " له خولی 24 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی International Festival Of Local Televisions كه له وڵاتی سلۆڤاكیا به‌رێوه‌چوو ، له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی زێری به ناوی Press Vitez Golden پێبه‌خشرا .
ئه‌م فیلمه باس له رووبه‌روبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان له‌گه‌ل تیرۆرستانی داعش ده‌كات ، باس له تیمێكی پێشمه‌رگه ده‌كات كه كار‌و چالاكیان بریتییه له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی تیرۆرستانی داعش بۆ له ناوبردن و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان دایان ناوه .
ئه‌م تیمه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌كته‌ر و وێنهگرهكانیانهوه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له‌گه‌ل پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ كاریان كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی فیلمێكی دیكۆمێنتاری راستگۆی وه‌ك ئه‌و فیلمه به‌رهه‌مبهێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.