Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 12:06

کۆمسیۆن: لەبەر دوو ھۆکار ناتوانین پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەین

له‌به‌ر نەبوونی بودجەی پێویست و تۆماری نوێی دەنگدەرانه‌
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی كوردستان گوتی، لەبەر دوو ھۆكار ناتوانن پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەن، ئەوانیش نەبوونی بودجەی پێویست و تۆماری نوێی دەنگدەرانن.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ٣٠ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەرێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەیش كۆمسیۆن ھەموو ئامادەكارییەكی كردووە و بەردەوامیشە لە كارەكانی خۆی، بۆ ئەوەی پرۆسەكە لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

د. جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، گوتی" كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی خۆی و ھەموو ئامادەكاریەكانی پێویستی ئەنجام داوە و بڕیاریشە لە وادەی خۆیدا ھەڵبژاردنەكە بەڕێوە بچێت، چونكە ھیچ پێشنیازێكمان بەدەست نەگەییشتووە بۆ ئەوەی دوا بخرێت.

عادل گوتیشی" لەبەر دوو ھۆكار ناتوانین پرۆسەی ھەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات بەرێوە ببەین، ئەوانیش نەبوونی بودجەی پێویست و نەبوونی تۆماری نوێی دەنگدەرانن، چونكە ئێمە ھیچ ئامار و داتایەكمان نییە كە ژمارەی كوردانی تاراوگە چەندە و پێشتریش بەپێی راپرسی، ھەڵبژاردنەكە ئەنجام دەدرا و ئەم جارە بەو شێوەیە ناتوانین ئەو كارە بكەین، بۆیە پرۆسەكە لەوێ بەڕێوە ناچێت و ئەوەی بیەوێت دەنگ بدات، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.