شه‌وی رابردوو ئاگرێك لە بەشێكی بازاڕی قەیسەری لەشاری هەولێر دەكەوێتەوە و پاش چەندین كاتژمێر لە دامركاندنەوەی دیسانەوە سەرهەڵدەداتەوە و چەندین دوكانی دیكە لەگەڵ خۆیدا دەسووتێنێت، سه‌رووی 100 دوكانی ئه‌و بازاڕه ده‌كاته زۆرینه‌ی ئه‌و شتومهكانهشی له‌م بازاڕه‌دا ده‌فرۆشرێن جلوبه‌رگه و بۆن و کەلوپەلی جوانكاریی و جلوبەرگی ئافره‌تان و منداڵانه.
قائیمقامی هەولێر بەوەكالەت ئاماژە بۆئەوەدەکات تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانییان ڕێگریی لەتەشەنەكردنی ئاگرەكەی بازاڕی سێبیران لەشاری هەولێر بكەن.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر بەوەكالەت لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ 5ی ئابی 2018 تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانییان ڕێگریی لەتەشەنەكردنی ئاگرەكەی بازاڕی سێبیران لەشاری هەولێر بكەن، ئەگەر ئەوكارەش نەكرایە، ئەوە هەموو بازاڕەكە دەسوتا.
گوتیشی: هەر چەندە لەكاتژمێر 5ی بەیانییەوە توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت، بەڵام ناوبەناو ئاگرەكە لەناو دوكانەكان نوێ دەبێتەوە.
قائیمقامی هەولێر ده‌ڵێت: بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنەوە، دوكانداران بڕێكی زۆر جلوبەرگیان لەدوكانەكانیان داناوە، بۆیە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە كارێكی ئەستەم بوو.
لەبارەی زیانە گیانی و مادیەكان، نەبەز عەبدولحەمید گوتی: چەند كارمەندێكی تیمەكانی بەرگری شارستانی بەهۆی دوكەڵەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەو خۆشبەختانە هیچ كەسێك گیانی لەدەستنەداوە.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئاگره‌كه و بازاڕه‌كه، قایمقامی قەزای ناوەندی هه‌ولێر هیچ ژماره‌یه‌كی نه‌گوت، به‌ڵام باس له سه‌دان هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كرێت كه ئه‌و ئاگره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌مووی لووش كردن.
لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەیش گوتی: بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، به‌هۆی شۆرتی كارەبا دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.