کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە رۆژی 8ی ئەم مانگ وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤی نێدراوە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، پێشکەشکردنی داواکاری لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 8ی ئاب دەستپێدەکات و پڕۆسەکەش تا 17ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، کە پرۆسەکە لەڕێگەی لینکی تایبەتەوە دەبێت کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن (www.khec.krd) دادەنرێت و هەر پارێزگایەکیش لینکی تایبەت بە خۆی دەبێت.
کۆمسیۆن ئەوەشی خستوەتەڕوو، دواتر ناوەکان بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی یەکلایی دەکرێنەوە.
هەروەها کۆمسیۆن داوا لەو کەسانە دەکات، کە بەنیازن داواکاری پێشکەش بکەن پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنکەی دەنگدان، ناوی بنکەی دەنگدان)ی خۆیان بزانن، کە یەکێکە لە مەرجەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی داواکارییەکە.
30ی ئەیلوولی ئەمساڵ لەلایەن سهرۆكی حكومەتی ههرێمی كوردستان بهرێز نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیارییكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.