ئهمرۆ یهكشهممه پۆلیسی سویسرا رایدەگەیەنێت، فڕۆكەیەك بە 20 سەرنشینەوە لە بەرزاییەكانی ئەلب كەوتووەتە خوارەوەو سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لە دەستداوە.
پۆلیسی سویسرا رایگەیاند، فڕۆکەکە 20 سەرنشینی تێدابووە، کە لە سنووری باشووری سویسراوە بەرەو بنكەی هێڵە ئاسمانیەكە لە زویرخ فڕیووە، بەڵام بەرزاییەكانی ئەلب تێکشکاوەو کەوتووەتە خوارە.
بە وتەی پۆلیس، فرۆكەکە فرۆكەیەكی كۆنی سەربازی بووە، 18 سەرنشین و 2 فرۆكەوانی تێدابووە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی سویسرا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا هۆكاری تێكشكانی فرۆكەكە نەزانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.