به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێم و عێراق كه له شارۆچكه‌ی پردێ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕێككه‌وتن
1. دانانی بازگه‌ی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پۆلیسی ئیتحادی له نزیك شاره‌دێی پردێ.
2. لابردنی سه‌رجه‌م بازگه لابه‌لایه‌كان.
3. چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ی پردی.
4. دانانی بازگه‌ی گومرگ له‌لای مه‌فره‌ق شوان و له نزیك چێشتخانه‌ی میدیا.
شایه‌نی باسه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو شاندی هه‌رێم و به‌غدا ته‌نها واژۆی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆی عێراقی ماوه بڕیار وایه به‌ر له جه‌ژنی قوربان بازگه‌كه بكرێته‌وه به‌ڕووی هاوڵاتیان.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.