Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:25

حکومه‌تى هه‌رێم: هیچ که‌سێک لە‌سه‌رووی‌ یاساوه‌ نییەو پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی دادگا ده‌که‌ین

به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی پێگه‌ى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
کوردستان TV
100%

 به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی پێگه‌ى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/8/2018 قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی دادگای سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگا و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ران كۆبوه‌وه.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ئه‌لكترۆنیكردنی سه‌رجه‌م كاره‌كانی دادگای سلێمانی، قۆناغێكی گرنگه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ش كاتێكی زۆر بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ‌و كاره‌كانیان به ‌زوویی ڕاده‌په‌ڕێنن.

 جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ دادگاكان له‌ ململانێ‌ سیاسییه‌كان به‌دوور بن و پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ده‌ربڕی‌ و گوتی " ئێمه‌ پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆییی دادگا ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییی دادگا كارا بێت ئه‌وه‌ یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دادگا به‌دوور بێت له‌ ململانێی سیاسی و یارمه‌تیده‌ر ده‌بین بۆ به‌هێزكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌".


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.