به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چركه‌ساتی كوژرانی گه‌نجێك به ده‌مانچه له لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی به‌غدا پایته‌خت ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه تا ئێستا هۆكاری كوژرانی ئه‌م گه‌نجه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه‌و رووداوه‌كه‌ش له كاتی رۆژدا روویداوه.
شایانی باشه رۆژانه لێره‌و له‌وێ له به‌غدای پایته‌خت رووداوی كوشتن و رفاندن و دزیكردن به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.