سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ماڵپه‌ری به‌غدا ئه‌لیومی راگه‌یاندووه: به هۆی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه تووشی هات، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی تووشی شۆك كرد، چونكه پێیان وابوو ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه‌و پۆستی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ده‌ست دێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هۆكاری پاشه‌كشێی بزووتنه‌كه ، به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ری گۆڕان بووه له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ده‌شڵێت: جه‌ماوه‌ری گۆڕان و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی نێو بزووتنه‌وه‌كه، پێیان وایه كه ده‌ست تێوه‌ردانی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ، شكستی به پڕۆژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێناوه‌و كردوویانه به پڕۆژه‌یه‌كی خێزانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.