Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:26

په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور دووباره‌ ئاڵۆزیی تێکه‌وت

كۆریای باكووری هێشتا چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه‌
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور دووباره‌ ئاڵۆزیی تێكه‌وت
کوردستان TV
100%

به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ره‌خنه‌گرتنی ئاشكرا له‌ یه‌كتریی.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌ سنگاپۆر ده‌ستیان خسته‌ ناو ده‌ستی یه‌كتر و بزه‌یان كرد به‌ڕووی یه‌كتردا، به‌ڵام پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هێشتا هه‌ر  ئاڵۆز و ته‌ماویی بێت.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش داوای له‌ وڵاتانی جیهان كردووه‌ تا ره‌چاوی سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور بكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتوویه‌تیی حه‌ز ده‌كات دووباره‌ دیدار بكات له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئۆن رێبه‌ری كۆریای باكوور، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاریی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ترامپ و ئون دیار نییه‌ و به‌مدواییه‌ش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كۆریای باكووری هێشتا چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.