Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:27

وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق: هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی گرنگ گفتوگۆ ده‌که‌ن

گفتوگۆكان ده‌ستییان پێكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌: گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ هۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ وه‌ستابوو، به‌ڵام دوای دیداره‌كه‌ی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌فته‌ی رابردوو، گفتوگۆكان ده‌ستییان پێكردۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌كانی رابردوو كاری زۆر باش له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كراوه‌.

ده‌شڵێت: ئه‌و خاڵه‌ ناكۆكانه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت، كردنه‌وه‌ی رێگاكانی هه‌ولێر- كه‌ركوك و دهۆك- موسڵ و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوكه‌ له‌ رێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری راگه‌یاند: ئه‌مرۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێك هاتبوون له‌ لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرو لیوا سالار نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌ڵاكه‌ی شاره‌دێی پردێ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقیییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ به‌غداد پۆست
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.