Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:42

به‌وێنه‌ ... له‌هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌کى سه‌رکه‌وتوو بۆ منداڵێکى ته‌مه‌ن 3 ساڵ ئه‌نجامدرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی ته‌ندروستى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ى ئابی 2018 ، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێکی ٣ ساڵان کە تووشی ئەستوور بوون و کیسی زکماکی ڕێڕەوی زراو ببوو choledocal cyst ئه‌نجامدرا

 ته‌ندروستى ڕاشیده‌گه‌ێنێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ لەلایەن تیمێك  بەسەرپەرشتی دکتۆر سالار صباح پیرداود پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان و بەیارمەتی هەریەک لە د.عبدالرحمن عمر گە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان و د.لیپ و د.سامان پزیشکانی دێرینی نەشتەرگەری منداڵان  ئه‌نجامدراوه‌ .

 له‌كۆتادا ته‌ندروستى ڕایده‌گه‌ێنێت ، نەشتەرگەرییەکە زیاتر لە چوار سەعات و نیوی خایاند و ئێستا نەخۆشەکە لە بارێکی تەندروستی جێگیر دایە.

22


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.