دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی پرۆژەکانیدا لەگەڵ مانگی سوری ئیماراتی، لە کەمپی دیبەگە ١، پارەی کاش و جلوبەرگی پێشکەش بە خێزانەکان دانیشتووی کەمپەکە کرد.
رێکەوتی ٤/٨/٢٠١٨ جلوبەرگ و پارەی کاش پێشکەشی ئافرەتان و پیاوانی کەمپی دیبەگە یەک لەلایەن مانگی سوری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کرا. لەم پرۆژەیەدا ١٧١٣ خێزان کە بەرانبەرە بە ٩١٦٢ کەس سودمەند بوون و پێداویستییەکانیان وەرگرت.
بڕی پارەی کاشی دابەشکراو لەم پرۆژەیەدا دەکاتە بڕی ٥١٩٣٠٠٠٠ پەنجاو یەک ملیۆن و نۆسەد و سی هەزار دیناری عێراقی کە پێشکەشی سەرجەم خێزانەکانی کەمپی دیبەگە ١ کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی لە کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا و بە هاوکاری و هاوبەشی رێکخراو و ناوەندە هاوشێوەکانی هەوڵدەدات زۆرترین خێزانی لێقەوماو و هەژار و کەمدەرامەت سودمەند بکات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.