كاتژمێر 9:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو به ماتۆڕی دهستگێڕێكدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامیشدا شۆفێری ماتۆڕه‌كه به سه‌ختی بریندار بوو.
په‌یامنێرمان له خانه‌قین پێی ڕاگه‌یاندین: به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نزیك مه‌عدان له ئیمام عه‌باس ڕوویدا و به هۆیه‌وه كه‌سێك به سه‌ختی بریندار بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی بۆمبێكی چێنراو كه به ماتۆڕێكی سێتهگهردا ته‌قیوه‌ته‌وه ڕوویدا و به هۆشییه‌وه خاوه‌نی ماتۆڕه‌كه كه پیشه‌ی كاسبه‌و كاری ده‌ستگێڕی به ماتۆڕه‌كه‌ی ده‌كرد به سه‌ختی برینداربوو.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه خاوه‌نی ماتۆڕه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و پۆلیسی خانه‌قینیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.