حاكمی دوبه‌ی محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له تویتێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب و به كه‌مته‌رخه‌می كردن له ئیداره‌دان وه‌سفیان ده‌كات.
بن را‌شد له توێته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كاری زۆربه‌ی سیاسییه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی به فیڕۆدانی كات و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و به‌هه‌ده‌رانی سامانی وڵاته.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وتێك بۆ گه‌ل به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وه نیشتمان مه‌یدانه، مێژوو شایه‌دی بۆ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باس له به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ده‌كه‌ن و باسی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه ته‌نها گوتاری بێ بنه‌مان و هیچ نرخێكی نییه.
ده‌شنووسێت: سیاسی زۆرمان له جیهانی عه‌ره‌بی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه له به‌رێوه‌بردنه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌وت و غاز‌و ئاو‌و هێزی كاریان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك رێگا‌و بان و ئاو‌و كاره‌با بۆ گه‌له‌كانیان دابین بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.