Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:18

به‌وێنه‌.. هاتووچۆی هه‌ولێر په‌یامێک له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ به‌یانى ئاڕاسته‌ى هاووڵاتیان ده‌کات

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ له‌هه‌ژماری خۆی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت:  كاتژمێر 8:30 به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  5ى ئابی 2018 ، له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر (بنه‌سلاوه‌ ) له‌ نزیك بازاڕی سه‌ره‌كی قه‌زاكه‌، ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆڤرلێت ئۆپترا كه‌ گه‌نجیَكی سه‌ر گه‌رم لێی ده‌خوڕی به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ خۆی كێشا به‌ئۆتۆمبێلێكی وه‌ستاو كه‌ له‌ جۆری هیوندای بوو.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێره‌ گه‌نجه‌كه‌ زامداربوو له‌گه‌ڵ زیانێكی ماددی زۆر به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێل كه‌وت.

فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت:  بانگه‌وازێك بۆ دایكان وباوكان ده‌كه‌ین كه‌ زیاتر ئاگاداری كوڕه‌ هه‌رزه‌كاره‌كانیان بن ، چاودێریان بكه‌ن بزانن كه‌ چۆن لێخوڕین ده‌كه‌ن، ناكرێت به‌وه‌ خۆیان هه‌ڵخه‌له‌تێنن كه‌وا ڕێگایه‌كان خراپن كوڕه‌كانی ئه‌وان بێ تاوانن ، چونكه‌ هه‌ر له‌م ڕووداوه‌ هه‌ر كه‌سیك سه‌یری وێنه‌كان بكات و قه‌ره‌باڵغی بازاڕی بنه‌سلاوه‌ بێنێته‌ پێش چاوی خۆی ده‌زانێت كه‌ ئه‌وه‌ به‌چ خێراییه‌ك بووه‌ ئه‌م لێخوڕینه‌ و وه‌ چ مه‌ترسیه‌كی دروستكردووه‌.

 

122


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.