Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:15

یادی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی کورد شێرکۆ بێکه‌س به‌رز ڕاگیرا

دوو كێتب بڵاوكرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێنی شه‌مه‌ له‌ شاری سلێمانی یادی پێنجه‌مین ساڵی كۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی كورد، شێركۆ بێكه‌س له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی له‌ پاركی ئازای سلێمانی كرایه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی شاری سلێمانی و رۆشنبیران و به‌شێكی به‌رچاو له‌هه‌وادارانی ئه‌و شاعیره‌ گه‌وره‌یه‌ی كورد، ئاماده‌ی بون، پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌س كراییه‌وه‌.

له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوو كێتب بڵاوكرانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌نوسینی كامه‌ران سوبحانه‌ به‌ناوی (نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س_تاڤگه‌ی وشه‌و هه‌ڵوێست) و ئه‌ویدیكه‌شایان له‌ نوسینی هه‌ڵو شێركۆ بێكه‌س، كوڕی شاعیر خۆی بوو، به‌ ناوی (سه‌دوو یه‌ك ڕۆژ ته‌نیایی) هه‌ر له‌م یاده‌ دا به‌رهه‌رمه‌كانی شێركۆ بێكه‌س له‌ هه‌شت به‌رگدا، ده‌فرۆشران

شێركۆ بێكه‌س، كوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ كورد فایه‌ق بێكه‌سه‌‌و له‌ 2-5-1940 له‌ شاری‌ سلێمانی له‌دایكبوه‌‌و خاوه‌نی زیاتر له‌ 30 كتێبی شیعرییه‌و به‌شێك له‌شیعره‌كانی بۆ زمانه‌ زیندوه‌كانی دنیا وه‌رگێڕدراون.

 شایانی باسه‌ بێكه‌س پاش ئه‌وه‌ی به‌مه‌سه‌تی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی وڵاتی سوید كرد، به‌ داخه‌وه‌ رۆژی 4ی ئابی ساڵی 2013، له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.