Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:48

له‌ که‌رکوک به‌ چه‌کی k4 هێرش کرایه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی هاوبه‌ش

له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراو
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ كه‌ركوك هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێكی هێزی پۆلیسی هاوبه‌ش و زه‌ره‌ر و زیانێكی مادیی زۆریان به‌ر ماڵی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ گه‌یاند.

له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراوی شاری كه‌ركوك، له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌  به‌ چه‌كی جۆری k4 له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی" سه‌ڵاح حه‌مه‌ ئه‌مین" كه‌ ناوبراو ئه‌فسه‌ره‌ له‌ هێزی پۆلیسی هاوبه‌ش له‌ كه‌ركوك و زه‌ره‌ر زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ ماڵی ناوبراو گه‌یاند و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری ئه‌مانی ژیانیان نه‌ماوه‌ و نا ئارامی باڵی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا كێشاوه‌ و خه‌ڵكی له‌ بارودۆخێكی ناهه‌مواری سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان به‌ ناچاری ده‌گوزه‌رێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.