Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:20

سێ هاوڵاتی تونسی به‌نیاز بوون بۆمبی بایۆلۆجی له‌ ئه‌ڵمانیا و تونس بته‌قێننه‌وه‌

ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بڕیار بوو له‌ ئه‌ڵمانیا ته‌قینه‌وه‌ی لێ ئه‌نجامبدرێت ئاشكرا نه‌بووه‌
سێ هاوڵاتی تونسی به‌نیاز بوون بۆمبی بایۆلۆجی له‌ ئه‌ڵمانیا و تونس بته‌قێننه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هاوڵاتییه‌كی تونسی ده‌ستگیركرد به‌ گومانی ئه‌وه‌ی به‌نیاز بوو بۆمبێكی بایۆلۆجی له‌ ئه‌ڵمانیا بته‌قێنێته‌وه‌، داواكاری گشتیی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناوی ئه‌سه‌دوڵڵایه‌ و هاوڵاتییه‌كی تونسیی دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی گروپێكه‌ و به‌نیاز بووه‌ بۆمبێك به‌ مادده‌ی ژه‌هریی له‌ شوێنێكی زۆر قه‌رباڵغی ئه‌م وڵاته‌ بته‌قێنێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و ئه‌ندامه‌ تونسیه‌ی ئه‌م گروپه‌ كه‌ له‌ شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه‌، به‌نیاز بووه‌ بۆمبێك له‌ مادده‌ی ژه‌هریی رایسین له‌ شوێنێكی قه‌ره‌باڵغی ئه‌ڵمانیا بته‌قێنێته‌وه‌ و دوو تونسیی دیكه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپێكیان پێكهێناوه‌، نیازیان هه‌بووه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌ تونس بۆمب بته‌قێننه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌ستگیر كراون و پۆلیسی تونس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ هاوكاری ئه‌سه‌دوڵڵان و نیازیان هه‌بووه‌ له‌یه‌ك كاتدا دوو بۆمب له‌ ئه‌ڵمانیا و تونس بته‌قێننه‌وه‌.

تا ئێستا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بڕیار بوو له‌ ئه‌ڵمانیا ته‌قینه‌وه‌ی لێ ئه‌نجامبدرێت له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ له‌ رێگه‌ی كڕینی ئینته‌رینێتییه‌وه‌ سه‌رنجی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بۆلای خۆی راكێشاوه‌، به‌وه‌ی كه‌ له‌ فرۆشگای ئینته‌رنێتیی رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی سارین كڕیوه‌.

جێگه‌ی باسه‌ رایسین یه‌كێك له‌و ژه‌هرانه‌یه‌ كه‌ هه‌زار جار له‌ ژه‌هری سیانۆر به‌هێزتر و كوشنده‌تره‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.