به هۆی كێشه‌ی له‌وه‌ڕاندنی ماڵات له سنووری گوندی قڕناقه كێشه له نێوان گوندنشینانی قرناقه‌و و كاسكان له بناری قه‌ندیل ڕووده‌دات.
پێشنیوه‌ڕۆی 30 /7/2018 ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار ده‌مه‌قاڵی له نێوان گوندنشینانی كاسكان و قڕناقه‌و ڕووده‌دات و دوا به‌دوای ده‌مه‌قاڵه‌كه ئاسایشی په‌كه‌كه دێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و داوا له گوندنشینه به‌شدار له ده‌مه‌قاڵێكه‌ی كاسكان ده‌كات كه دوای نیوه‌ڕۆ بچن بۆ كورته‌ك كه باره‌گای فه‌رمی په‌كه‌كه له ئه‌وێیه تا قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌مه‌قاڵییه بكه‌ن و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، گوندنشینانی كاسكانیش به‌ده‌م داواكه‌ی په‌كه‌كه‌وه ده‌چن بۆ كورته‌ك و له ئه‌وێ ده‌مه‌قاڵی ده‌كه‌وێته نێوان كاسكانییه‌كان و چه‌كدارانی په‌كه‌كه، دواتریش چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه له گوندنشینه‌كان ده‌كه‌ن و ناچار به ته‌سلیم بوونیان ده‌كه‌ن.
دواتر چه‌كدارانی په‌كه‌كه گوندنشینه‌كان كه 10 كه‌س بوون به ناوه‌كانی ( كه‌یوان عبدوڵا ، سه‌فه‌ر عبدوڵا، ڕسوڵ عبدالله ، كه‌یوان مه‌حه‌مه‌د ، جه‌مال حه‌مه‌د ، عه‌بدوره‌حمان ئه‌حمد ، عه‌بدوسه‌لام مه‌حه‌مه‌د ، عیسا خدر ، پێشڕه‌و عیسا ، هندرێن ڕسوڵ) ده‌گرن و چاویان ده‌به‌ستن و له یه‌كێك له زیندانه‌كانیان له ناو تونێله شاراوه‌كانیان له پرده‌شاڵ زۆر نامرۆڤانه ئازاریان ده‌ده‌ن به قامچی هه‌موو جه‌سته‌یان داركاری ده‌كه‌ن و شه‌و ڕۆژێك به برسییه‌تی و تینوویه‌تی له تونێله شاراوه‌كانیان له پرده‌شاڵ ده‌یانهێڵنه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا بۆ هه‌ركه‌سێ پارچه نانێكی ڕه‌ق و كه‌رتێك خه‌یاریان بۆ خواردن پێده‌ده‌ن.
دواتریش كاتژمێر 9ی شه‌وی سێشه‌ممه به تكاو ڕجای پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه دوای ئازار و ترساندن و تۆقاندنێكی زۆر ئازادیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10 كه‌سه‌ی ئێمه به چاوبه‌ستراوی گوازرانه‌وه بۆ پرده‌شاڵ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دران و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشنتن و بزركردنیان له هه‌ر 10 گوندنشینه‌كه كراوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌واڵه به گوێی میدیاكان بگات ئه‌وا گیانتان سه‌لامه‌ت نابێت و ژیانتان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وان ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان نه‌داوه بۆ تیماركردنی برینه‌كانیان بچن بۆ نه‌خۆشخانه و خۆیان ته‌نیا مه‌ڵحه‌مێكی چه‌وركردنی برینیان پێداون و وتویانه ئه‌گه‌ر بچن بۆ نه‌خۆشخانه خراپترتان به‌سه‌ر دێنین.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دواتر چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه دیسانه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی 10 گوندنشینه‌كه و موبایله‌كانیان لێسه‌ندوون و سه‌رجه‌م وێنه‌و دیكۆمێنته‌كانیان لێ ڕه‌شكردوونه‌ته‌وه و پێیان گوتوون ئه‌كه‌ر ئه‌و وێنانه بكه‌ونه ده‌ست میدیاكان ئه‌وا ده‌ست له ژیانی خۆتان بشۆن.
گوتیشی: ئێمه ژیانمان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دایه و گوندنشینانمان بێ دادگا و بێ یاسا له زیندانه زۆر تاریك و ژێر زه‌وییه‌كانی ئه‌واندا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن به بێ تاوانی.
زیاتر گوتی: ئێمه له‌م باره‌یه‌وه چووین بۆ ئاسایشی ڕاپه‌ڕین و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ڕانیه و بابه‌ته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ باسكردوون و ئه‌وانیش گوتویانه ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتیكمان به‌سه‌ر ئه‌واندا ناشكێت و ناتوانین ده‌ست له كاروباری ئه‌وان وه‌ربده‌ین.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه وه ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتمان له بناری قه‌ندیل له‌ده‌ستداوه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه قۆرخی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێمه‌یان كردووه بۆیه له‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌دا ده‌سته‌و وه‌ستانین و ناتوانین هیچ بۆ گوندنشینان بكه‌ین كه به ئاشكرا ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌درێت و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.