Erbil 14°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:07

ئاگره‌که‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌ ڤیدیۆ ببینه‌

تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیان كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو، ئاگرێك له‌ بازاڕی سێبیرانی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و دواتر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیان كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی و سه‌رجه‌م خاوه‌ن دوكانه‌كانی ناو ئه‌و بازاره‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ نزیكه‌كانییان رزگاركرد و به‌شێكی زۆریش له‌ كه‌لوپه‌له‌كان سووتاون.

ئه‌و به‌شه‌ی بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر نزیكه‌ی ٣٠٠ دوكان له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ به‌شێكی زۆری‌ دوكانه‌كانی سووتان

به‌ پێی وته‌ی شایه‌تحاڵێك رووداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی شۆرتی كاره‌با بووه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.