هونه‌رمه‌ندی په‌نابه‌ری كورد له توركیا " عه‌بدولره‌حمان به‌سامی " ناسراو به خلۆ كوردین به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌ری دیكه ، كورته فیلمی كوردی " كه زه‌مه‌ن ئه‌وه‌ستێ " به‌رهه‌م ده‌هێنن .
خالۆ كوردین ئاشكرایده‌كات ، كه زه‌مه‌ن ئه‌وه‌ستێ نزیكه‌ی 3 خوله‌كه و ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه شوبهاندنی كورێكه له‌گه‌ل باڵنده‌یه‌ك له نێو قه‌فه‌سدا ، له كۆتاییدا كوره‌كه ئه‌م باڵنده‌یه رزگار ده‌كات و قهفهسهكهش ده‌كات به ئینجانه‌ی گوڵ .
خاڵۆ وتیشی بیرۆكه‌ی ئه‌م كورته فیلمه له ئاكامی دیارده‌ی زیندانیكردنی باڵنده له نێو قه‌فه‌سدا خولقاوه ، عه‌بدولسه‌لام یه‌مه‌نی ناسراو به " نامۆ یه‌مه‌نی " كاری وێنه‌گرتنی بۆ فیلمه‌كه ئه‌نجامداوه و نووسه‌ر " سه‌باح نیكخا " ش وه‌ك یاریده‌ده‌رێك كاری له به‌رهه‌مهێنای ئه‌م فیلمه كردووه ، بریاریشه ئه‌م كورته فیلمه بۆ چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی بنێردرێت .
خالۆ كوردین خه‌لكی شاری مه‌ریوانه ،چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی كاری سینه‌مایی و شانۆیه له ژماره‌یه‌ك له شانۆ و فیلم‌دا رۆڵی گێراوه ، سه‌باح نیكخا یه‌كێكه له ئه‌دیب و نووسه‌ره چالاكه‌كانی شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،له بواری شیعری كوردی زۆر چالاكه و به‌رهه‌مێكی چاپكراویشی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.