لە بەرامبەر سزادانی دوو وەزیرەکەی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا سەروەت و سامانی هەردوو وەزیری داد و ناوخۆی ئەمریکا لە وڵاتەکەی بلۆک دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بڕیاری داوە دەست بەسەر ماڵ و سامانی جێف سێشنز وەزیری داد و ریان زینک وەزیری ناوخۆی ئەمریکادا بگیرێت، ئەگەر موڵک و سامانیان لە تورکیا هەبێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی: ئەوەی وادەزانێت دەتوانێت لە ڕێی زمانی هەڕەشە و سزا و بڕیاری نزمەوە پاشەکشە بە تورکیا بکات، نە تورکیای ناسیوە نە گەلەکەی.
ئەردۆغان دەڵێت: ناکرێت تورکیا بکرێتە ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ناوخۆیی لە ئەمریکا، وەکو چۆن لە ئهوروپا ڕوویدا، دووبارەکردەوەی هەڵەی ئەوروپییەکان دەستکەوتی بۆ ئەمریکییەکان نابێت.
رۆژی چوارشەممە 1/8/2018، سارە ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاندووە، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ و عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا ”مامەڵەیەکی ستەمکارانەیان لەگەڵ ئەندرۆ برانسۆنی قەشەی ئەمریکی کردووە، بۆیە وڵاتەکەی سۆیلو و گیولی خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.