Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:25

ئه‌لبوومه‌ تازه‌که‌ی " هه‌ڵوێست " به‌ ناوی 700 دیناره‌

8/8/2018 بڵاویده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی كورد "هه‌ڵوێست محه‌مه‌د " تازه‌ترین ئه‌لبوومی خۆی له‌ ژێر ناوی " 700 دینار " بلاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " ئاشكرایده‌كات ، له‌ رێكه‌وتی 8/8/2018 نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌لبوومێكی گۆرانی  به‌ ناوی " 700 دینار " بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌لبوومی " 700 دینار " له‌ ژماره‌یه‌ك تراكی جیاواز پێكهاتووه‌ .

هونه‌رمه‌ند " ئه‌فشین شوكری " كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبووكه‌ ئه‌نجامداوه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست كلیپێكیش بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ " هونه‌رمه‌ند " بریار فه‌تاح " كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌ ، له‌م ساڵدا ژماره‌یك گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان گۆرانی " مام لالۆ " بوو ، كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.