لە رووداوێکی هاتوچۆدا، سێ ئەندامی خێزانێکی دانیشتوی قەزای کفری گیانیان لەدەستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بە هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- خەبات لەنزیك بازگەی كانی قڕژاڵە، هه‌شت كه‌س بوونه قوربانی هۆكاری ڕووداوەكەش بەهۆی خێرایی زۆر و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵەوە بووە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه له‌سه‌ر رێگای دووزخورماتوو- قه‌زای كفری رووداوێكی پێكدادان له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی بارههڵگرو تاكسیه‌ك له‌جۆری بیكاشۆ روویدا".
رایگەیاند: قوربانییەکان ناویان وەزیر ئەحمەد عەلی لەدایکبووی ساڵی (1963) و نیگار قادر عەبدوڵا لەدایکبووی ساڵی (1985) و بەڵێن وریا ساڵح-ی تەمەن دوو ساڵ بوون کە سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتوی قەزای کفرین.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد؛ تەرمەکانیان بەمەبەستی پشکنین رەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (24)ی هاتوچۆ بەند کراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ هۆگر حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 5 ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕیگای سەرەكی هەولێر- خەبات لەنزیك بازگەی كانی قڕژاڵە ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێلی، كە لە موسڵ-ەوە بەرە و هەولێر ڕۆیشتوە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.
دەشڵێت: ئۆتۆمبێلەكە لە سایدی خۆیەوە چۆتە سەر سایدەكەی دیكەی شەقامەكە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپترای تایبەت، كە بەرەو خەبات ڕۆیشتووە”.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە 8 كەس بریندار بوون، كە 5 هاوڵاتیان سەرنیشنی ئۆپتراكە بوون و 3 سەرنشینەكەی دیكەش شۆفێر و سەرنشینی جێلی-یەكە بوون، كە لە دوای ڕوداوەكەش وەڕگەراوە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شۆفێران كردووە، بە هۆی ئەوەی رێگای هەولێر- خەبات كەموكوری زۆرە، پێویستە شۆفێران بە ئاگابن لە تیژڕۆیی تا كێشەكان گەورەتر نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.