ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردن بە هیچ شێوەیەك دواناخرێت و هەر هێزو لایەنێك داوای دواخستنی بكات دیارە لە ئەنجامەكان دەترسێت، و پارتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا گوتی: ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هه‌روه‌ها هیچ بیانوویه‌كی سیاسی و ته‌كنیكی و كارگێڕی و دارایی نییه تا دوابخرێت، به‌ڵكو پرۆسه‌كه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
گوتیشی پارتی سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان كۆتاییپێهێناوه و لیست و ناوی كاندیدانیش پێشكه‌شكراوه، هه‌روه‌ها هه‌موو پێداویستیه‌كانی كارگێڕی و دارایی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ته‌رخانكراوه و له رووی یاساییشه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له دیاریكردنی رۆژه‌كه‌دا نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر لایه‌نێك باس له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، دیاره كه له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ترسێت.
30ی ئەیلولی ئەمساڵ لەلایەن سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیارییكرد.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرس رایگه‌یاندووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كراون به‌مه‌به‌ستی وردبینیكردن، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان كۆتاییپێهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.