به‌شیر نه‌جه‌فی، مه‌رجه‌عی دینی، بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی به‌سره سێ مه‌رج ده‌خاته روو.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی دینی، به‌شیر نه‌جه‌فی، له میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ شاندێكی پارێزگای به‌سره سێ مه‌رجی خستۆته روو.
نه‌جه‌فی له‌دیداره‌كه‌دا به شانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، دامه‌زراندنی هه‌رێمی به‌سره پێویستی به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ركرده‌ی وه‌فادارو به‌هێز هه‌یه و ده‌شبێت له‌به‌ر سێبه‌ری حكومه‌تی ناوه‌ندی بێت.
ئه‌و مه‌رجه‌عه دینییه راشیگه‌یاندووه ، كه كێشه له جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌رێمه‌كان له عێراقدا نییه ، به‌ڵكو كێشه‌كه له به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كانه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ به‌غدا پۆست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.