Erbil 13°C شەممە 28 کانونی یەکەم 17:01

ئه‌مریکا بانکێکی رووسیا سزا ده‌دات به‌هۆی پێشێلکردنی سزاکانی سه‌ر کۆریای باکوور

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سزاكانی خۆی
ئه‌مریكا بانكێكی رووسیا سزا ده‌دات به‌هۆی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌ سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر بانكێكی رووسیا، چونكه‌ ئه‌و بانكه‌ سزاكانی ئه‌مریكای بۆسه‌ر كۆریای باكوور پێشێل كردووه‌.

به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، بانكی ئه‌گرۆسایۆز كه‌ سه‌نته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌ مۆسكۆیه‌، ئاڵوگۆڕی رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاوی دراوی بۆ سه‌رۆكی بانكی بازرگانیی ده‌ره‌كیی كۆریای باكوور له‌ مۆسكۆ ئه‌نجامداوه‌.

ستیڤن مینۆشن وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ وتی: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سزاكانی خۆی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆسه‌ر كۆریای باكوور، ئه‌ویش تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی نایاسایی ئه‌م وڵاته‌ وشك ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماته‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتوویانه‌ ئه‌مریكا داوای له‌و رێكخراوه‌ كردووه‌ تا ئه‌وانیش بانكی ئه‌گرۆسایۆزی رووسیا بخه‌نه‌ ناو لیسته‌ی ره‌شی خۆیانه‌وه‌.

رۆژی رابردووش رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی ئه‌مریكیی له‌ راپۆرتێكدا نووسیویه‌تیی كه‌ رووسیا بڕیارنامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ كرێكاری كۆریای باكووری وه‌ك ده‌ستی كار بردووه‌ بۆ وڵاتی خۆی، به‌ڵام به‌رپرسانی رووسیاش ره‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مكاره‌یان كردبێت.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.