ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له كه‌ركوك هێزی هاوبه‌شی دژه‌تیرۆری عێراق و هه‌واڵكری پۆلیسی كه‌ركوك و چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكدار كه سه‌ر به ئاسایشی لایه‌نێكی كوردین، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی كه‌ركوكیان هه‌راسانكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هه‌فته‌یه‌كه هێزێكی هاوبه‌شی دژه‌تیرۆری عێراق و هه‌واڵگری پۆلیسی كه‌ركوك به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ن كه‌سێكی ده‌مامكدار كه سه‌ر به لایه‌نێكی كوردین، بازگه‌ی كاتیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆرجه و ره‌حیم ئاوا داناوه و سووكایه‌تی به كورده نیشته‌جێكانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه به تایبه‌ت و كودر به گشتی له كه‌ركوك ده‌كه‌ن و قسه‌ی ناشرین و ڕه‌ق و بریندار كه‌ریان پێده‌ڵێن به‌م ڕه‌فتاره‌شیان كوردیان هه‌راسانكردووه.
ڕاشیگه‌یاند: بو مه‌به‌ستی هه‌راسانكردن و بێزاركردنی كورده‌كان ئه‌و ڕه‌فتارانه ده‌نوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.