له عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه، سه‌دا 50ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مه‌هدی ئه‌لقه‌یسی، جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: سه‌دا 50ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌رزی هاوین له وڵات‌دا به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه، زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئه‌لقه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م زیانانه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پلانی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌بێت بۆ كشتوكاڵی وه‌رزی زستان و گوتی: ئه‌و زیانانه‌ی له‌وه‌رزی هاویندا به‌ر كه‌رته‌كه كه‌وتووه، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووبه‌ری كاریگه‌ر له زستاندا.
به‌هۆی كه‌می باران له زستانی رابردوو و قه‌یرانی ئاو له عێراقدا، مانگی حوزه‌یران چاندنی برنج، گه‌نمه‌شامی و په‌مۆ كه پێویستییان به ئاوێكی زۆره، قه‌ده‌غه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.