رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه به‌پرسانی رووسیا له رێگه‌ی تایبه‌تیی و نهێنیی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندییان به فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكانی ئه‌مریكا كردووه و پێشنیاریان پێكردوون تا به‌یه‌كه‌وه سووریا ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێننه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و زانیارییانه له رێگه نامه‌كانی ناوخۆیی په‌نتاگۆنه‌وه به‌ده‌ستكه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه پێشنیاره‌كه‌ی رووسیا بۆ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا رۆژی 19 مانگی پێشوو له‌لایه‌ن ڤالیری گراسیمۆڤ سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای رووسیاوه گه‌یشتووه به جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا كراوه.
به پێی نامه ناوخۆییه‌كانی پنتاگۆن، تا ئێستا واشنتن پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌و پێشنیاره نه‌كردووه و ته‌نیا كاتێك پشتیوانیی له‌و پێشنیاره ده‌كات كه رێگه چاره‌یه‌كی دیپلۆماسیی بۆ كۆتاییهاتنی جه‌نگی حه‌وت ساڵه‌ی ناوخۆی سووریا بێته ئاراوه.
هه‌ڵبه‌ت راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه پێشنیار و پلانی رووسیا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ته‌نیا ئه‌و به‌شانه‌ی وڵاته‌كه له‌خۆ ده‌گرێت كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانیدایه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.