بانكی رافیده‌ینی عێراق خه‌رجكردنی وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ی پێدانی پێشینه‌ی 3 ملیۆن دیناری بۆ خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بانكی رافیده‌ین دا هاتووه: بانكه‌كه‌مان ده‌ستی كردووه به خه‌رجكردنی وه‌جبه‌یه‌كی دیكه بۆ پێدانی پێشینه كه خۆی له 1989 كه‌س له خانه‌نشینانی شارستانی و 2666 كه‌س له خانه‌نشینانی سه‌ربازی له خۆده‌گرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له رێگای نامه‌ی موبایله‌وه خانه‌نشینان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه هه‌ر خانه‌نشینێك كاره یاساییه‌كانی وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌ی ته‌واو كردبێت ، ئه‌وا شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی رهسیدهكهی پڕ ده‌كرێته‌وه و سوود مه‌ند ده‌بێت له پێشینه‌كه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.