Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 23:22

قائیمقامیه‌ت ئه‌م داواکاریه‌ی له‌ هاوڵاتیان هه‌یه‌ له‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌و جۆره‌ خواردنانه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك بسكیت و شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌كان داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات ئاگاداری خواردنی مناڵه‌كانیان بن.


ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك بسكیت و شه‌ربه‌تدا گرتوه‌، كه ‌به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردن و گواستنه‌وه‌یدا به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.


وتی: له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌دا پێویسته‌ ره‌چاوی پێكهاته‌كه‌ی بكرێت و له‌ وه‌رزی هاوین و له‌رۆژه‌ گه‌رمه‌كاندا، ساردكه‌ره‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌كار بهێنرێت، تا خواردنه‌كه‌ خراپ نه‌بێت. 


رونیكرده‌وه‌: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردن و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن تا دڵنیابنه‌وه له‌نه‌بونی خۆراك و مادده‌ی زیان به‌خش و له‌ كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.


وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و بسكیت و شه‌ربه‌ته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.


نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرو‌ستی سلێمانی داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ بن كه‌ مناڵه‌كانیان له‌ دوكان و ماركێته‌كانی كۆڵانه‌كان ده‌یكڕن و ده‌یخۆن.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.