راپۆرتێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه كۆریای باكوور تا ئێستا به‌رده‌وامه له چالاكییه ئه‌تۆمیی و موشه‌كییه‌كانی خۆی و هه‌روه‌ها ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆی دیاریكردووه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی تێیپه‌ڕاندووه و جیا له‌مانه چه‌كه‌كانی خۆی به وڵاتانی دیكه ده‌فرۆشێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه كۆریای باكوور هه‌وڵیداوه تا له رێگه‌ی ئه‌و قاچخچییه سووریانه‌ی كه چه‌ك قاچاخ ده‌كه‌ن، چه‌ك به لیبیا و یه‌مه‌ن و سودان بفرۆشێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی چالاكیی بۆ گواستنه‌وه و فرۆشی نه‌وت و چه‌ك دیتراوه له‌م وڵاته، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی كۆریای باكوور هه‌ڵوێستێكیان بۆ ئه‌م راپۆرته نه‌خستووه‌ته ڕوو.
هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردووش به‌رپرسانی ئه‌مریكیی رایانگه‌یاند كه كۆریای باكوور سه‌رقاڵی درووستكردنی جۆرێكی نوێ له موشه‌كی بالستیكه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له رووسیا كرد تا پابه‌ند بێت به‌و سزایانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پاندوویه‌تی. پۆمپیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی سزاكان زۆر به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و هه‌ڵوێستی ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.