Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:53

ئه‌مریکا له‌سه‌ر داخستنی گه‌رووی هوڕموز هۆشداریی ده‌دات به‌ سوپای پاسداران

مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كه‌ی سوپایی پاسدارانمان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێریی
ئه‌مریكا له‌سه‌ر داخستنی گه‌رووی هوڕموز هۆشداریی ده‌دات به‌ سوپای پاسداران
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ داخستنی گه‌رووی هوڕموز له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌مكاره‌ بكه‌ن ئه‌وا ئه‌مریكا به‌ زه‌بری هێزیش بووبێت ئازادیی هاتووچۆی كه‌شتییه‌كان ده‌پارێزێت.

جۆن ریچاردسن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو واته‌ هه‌ینی له‌ گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا وتی: مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كه‌ی سوپایی پاسدارانمان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێریی و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانهه‌وێ گه‌رووی هوڕموز دابخه‌ن ئه‌وا له‌گه‌ڵ په‌رچه‌كرداری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

 ئه‌و هۆشدارییه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هۆی لێدوانه‌كانی چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ ئێستای حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی پله‌ باڵای ئێران بوو كه‌ وتبوویان به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ و سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران، گه‌رووی هوڕموز داده‌خه‌ن.

به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئێران له‌ رابردووشدا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هوڕموزی كردبوو، به‌ڵام بۆخۆیان باش له‌وه‌ ئاگادارن كه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ده‌ستدرێژییه‌ بۆسه‌ر سیسته‌می هاتووچۆی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی. هه‌ر بۆیه‌شه‌ كرده‌وه‌یه‌كی له‌مچه‌شنه‌ هه‌ڵوێستنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دواوه‌ ده‌بێت و به‌ هه‌ر نرخێك بێت پێویسته‌ هێڵه‌كانی هاتووچۆی كه‌شتیوانیی به‌ كراوه‌یی بمێنن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.